كاربه‌دەستانی عێراقی دەڵێن به لایه‌نی كه‌مه‌وە 15 پۆلیسی عێراقی و پاسه‌وانی نیشتمانی له ماوەی دوو هێرشی جودای یاخیبوان‌دا گیانیان له دەستداوە. له ماوەی هێرشی یه‌كه‌میاندا، كاربه‌دەستان دەڵێن یاخیبوان خاڵێكی پشكنینی پاسه‌وانانی نیشتمانیان له نزیك شاری به‌عقوبه‌ی باكوری به‌غدا نیشانه كردووە و له ئه‌نجامدا 8 گاردی نیشتمانی كوژراوە.
هه‌ر له ماوەیه‌كی كورت پاش ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه، ئۆتۆمبیلێك له نزیك بنكه‌یه‌كی پۆلیسی عێراقی له نزیك شاری به‌یجی ته‌قیه‌وە و بووە هۆی كوشتنی 7 پۆلیسی عێراقی و بریندار بوونی28 ی تر لێیان.
ئه‌م هێرشانه‌ش له كاتێكدا دێت كه یاخیبوان له هه‌وڵه‌كانیان بۆ تێكدانی هه‌ڵبژاردنه نیشتمانیه‌كانی عێراقی له ڕۆژی 30/1 دا به‌ردەوامن.
حكومه‌تی عێراقیش گوتویه‌تی له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا و له نزیك شاری فه‌للوجه نزیكه‌ی 35 یاخیبویان كوشتووە و زیاتر له 60 كه‌سیان لێ دەستگیر كردوون.