Accessibility links

سه‌‌رۆكایه‌‌تی رێكخراوی ئازادیخوازی فه‌‌له‌‌ستینی داوا له چه‌‌كداران ده‌‌كات كۆتایی به هێرشه‌‌كانیان بێنن له دژی ئیسرائیل - 2005-01-16


سه‌‌رۆكایه‌‌تی رێكخراوی ئازادیخوازی فه‌‌له‌‌ستینی داوا له چه‌‌كداران ده‌‌كات كۆتایی به هێرشه‌‌كانیان بێنن له دژی ئیسرائیل و ده‌‌لێت ئه‌‌م جۆره توندوتیژیه زیان به به‌‌رژه‌‌وه‌‌ندیه نیشتیمانیه‌‌كانمان ده‌‌گه‌‌یه‌‌نیت. كۆمیته‌‌ی به‌‌رێوه‌بردنی رێكخراوی ئازادیخوازی فه‌‌له‌‌ستینی ئه‌‌مرۆ یه‌‌كشه‌‌ممه ئه‌‌م داوایه‌‌ی كرد، چه‌‌ند ده مژمێرێك دوای ئه‌‌وه‌‌ی سه‌‌رۆك وه‌‌زیری ئیسرائیلی ئه‌‌ریێل شارۆن ده‌‌سه‌‌لاتی دا به له‌‌شكری ئیسرائیلی هێرش بكه‌‌نه سه‌‌ر گروپه چه‌‌كداریه‌‌كان له غه‌‌زه. به‌‌رێز شارۆن مه‌‌حمود عه‌‌باسی سه‌‌رۆكی نوێ هه‌‌لبژێردراوی ده‌‌سه‌‌لاتداری فه‌‌له‌‌ستینی گونه‌‌هبار ده‌‌كات به ئه‌‌نجامنه‌‌دانی هێچ هه‌‌لمه‌‌تێك بۆ راوه ستاندنی هێرش له دژی ئیسرائیلیه‌‌كان.

XS
SM
MD
LG