Accessibility links

جه‌‌نه‌‌رالێكی ئه‌‌مریكی ده‌‌لێت هێزه‌‌كانی هاوپه‌‌یمانان ته‌‌نیا رۆلێكی كه‌‌می ئاسایش ده‌‌بینێن له كاتی هه‌‌لبژاردنه‌‌كانی عیراق - 2005-01-16


جه‌‌نه‌‌رالێكی له‌‌شكری ئه‌‌مریكی له عیراق ده‌‌لێت هێزه‌‌كانی هاوپه‌‌یمانان ته‌‌نیا رۆلێكی كه‌‌می ئاسایش ده‌‌بینێن له كاتی هه‌‌لبژاردنه‌‌كانی رۆژی سی مانگی یه‌‌ك له عیراق. جه‌‌نه‌‌رال كارته‌‌ر هام، سه‌‌رۆكی هێزه فره‌‌نه‌‌ژاده‌‌كان له باكووری رۆژئاوای عیراق، به په‌‌یامنێرانی گوت كه هه‌‌رچه‌‌نده ژماره‌‌ی هێزه‌‌كانی ئاسایشی عیراقی كه‌‌م بووه، به‌‌لام ژماره‌‌یان ته‌‌واوه بۆ پاراستنی بنگه‌‌كانی ده‌‌نگدان و ده‌‌وروبه‌‌ریان. ئه‌‌و گوتی هێزه‌‌كانی هاوپه‌‌یمانان له نزیكیان ده‌‌بن و له‌‌و په‌‌ڕی ئاماده باشی ده‌بن. شایه‌‌نی باسه رۆژی شه‌‌ممه كاربه‌‌ده‌‌ستانی عیراق رایانگه‌‌یاند كه‌‌وا ده‌‌نگده‌‌ر له پارێزگاكانی نه‌‌ینه‌‌وا و ئه‌‌نبار ده‌‌توانن له رۆژی ده‌‌نگدان خۆیان ناونووس بكه‌‌ن.

XS
SM
MD
LG