Accessibility links

شیعه‌‌كان له باشووری عیراق خۆپیشاندان ساز ده‌‌كه‌‌ن - 2005-01-15


به هه‌‌زاران له پیشتیوانانی مه‌‌لای توندرێی شیعه موقته‌‌دا ئه‌‌لسه‌‌در رۆژی شه‌‌ممه خۆپیشاندانیان له به‌‌رده‌‌م ده‌‌زگاكانی حكومه‌‌ت له شاره‌‌كانی به‌‌سره و عه‌‌ماره و كوت ئه‌‌نجام دا، كه تیایدا داوای چاره‌‌سه‌‌ركردنی كێشه‌‌ی ئه‌‌لكتریك و سوته‌‌مه‌‌نیان ده‌‌كرد. هاوكات له به‌‌غدا سێ گولله هاون له نزیك ناوچه‌‌ی سه‌‌وز كه‌‌وتن، به‌‌لام هیچ زیانیان لێ نه‌‌كه‌‌وته‌‌وه. له لایه‌‌كی تره‌‌وه وه‌‌زاره‌‌تی به‌‌رگری عیراق ئه‌‌و هه‌واڵه‌‌ی پشت راستكرد كه ژنێكی عیراقی مه‌‌شقپێكراو له لایه‌‌ن پشتیوانانی سه‌‌دام له سوریا هه‌‌وڵی كوشتنی، حازم شه‌‌علان، وه‌‌زیری به‌‌رگری عیراقی داوه، به‌‌لام پێش ئه‌‌وه‌‌ی ته‌‌قه‌‌ی لێ بكات ژنه‌‌كه له هۆش خۆی چووه.

XS
SM
MD
LG