ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا دوای هه‌وڵێكی به‌ردەوام بۆ ماوەی ساڵێك و نیو كۆتاییان به گه‌ڕان به شوێن چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژ له عێراقدا هێنا.
كاربه‌دەستانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی بوش دەزگاكانی زانیاری گوناهبار دەكه‌ن به‌وەی كه دیدو بۆچوونی هه‌ڵه‌یان داونه‌تێ دەربارەی به‌رنامه‌ی چه‌ك له عێراقدا، به‌ڵام هۆكاری ڕووخاندنه‌كه‌ی به گه‌لێ هۆكاری تر ڕەوا كرا.
كاربه‌دەستان جه‌ختیان له‌و ڕاپۆرته كرد كه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا له ڕۆژنامه‌ی وا‌شنتۆن پۆست‌دا بڵاوكرابووە و تیایدا دەڵێت گه‌ڕان به شوێن چه‌كی كیمیاوی و بایلۆجی و چه‌كی ناوەكی له عێراق له مانگی دوانزدەدا كۆتایی پێهات.
ڕۆژنامه‌كه دەڵێت تیمه‌كانی پشكنینی ئه‌مه‌ریكا دەڵێن ئه‌وان هه‌وڵه‌كانیان ڕاگرتووە و به‌هۆی ئه‌وەی هیچ زانیارییه‌كی نوێیان دەربارەی چه‌كی عێراق نه‌دۆزیوەته‌وە و له هه‌مان كاتیش‌دا مه‌ترسی كاركردن له عێراقدا هه‌ر به‌ردەوامه.
جێی باسه، چارڵس دوێڵفه‌ر ی سه‌رۆكی تیمی پشكنه‌ران له عێراق له چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ردا ڕاپۆرتێكی پێشكه‌ش به كۆنگرسی ئه‌مه‌ریكی كرد و تیایدا گوتی عێراق هیچ جۆرە چه‌كێكی كوشندەی نیه كه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش باسی لێوە دەكرد.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، قسه‌كه‌ری كۆشكی سپی سكات مه‌كڵه‌یڵان جه‌ختی كردە سه‌ر ئه‌وەی كارە سه‌رەكیه‌كانی به‌ڕێز دوێڵفه‌ر له عێراق كۆتایی پێهات و هیچ جۆرە زانیارییه‌كی نوێی ئه‌وتۆ باوەڕناكرێت له‌و ڕاپۆرته‌دا به‌دی بكرێت كه بڕیارە له مانگی داهاتوودا بڵاوبكرێته‌وە.
هه‌روەهاش مه‌کڵه‌یڵان گوتی سه‌رۆك بوش له بڕیارەكه‌ی بۆ چوون بۆ عێراق په‌شیمان نیه و ڕوخاندنی سه‌دام حوسه‌ین جیهانی پارێزراوتر كرد و یارمه‌تی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكایدا بۆ جێگیركردنی بارودۆخی عێراق و هێنانه‌كایه‌وەی دیموكراسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاستدا