حكومه‌تی چیك بۆ مانه‌وەی سه‌ربازەكانی له عێراق هه‌تاوەكو كۆتایی ئه‌مساڵ پلانێكی په‌سه‌ند كردووە.
وەزیری به‌رگری كارێڵ كویهڵ دەڵێت ئه‌م هه‌نگاوەی حكومه‌ت وەڵامدانه‌وەی داواكارییه‌كی به‌ریتانیا و عێراق بوو بۆ مانه‌وەی 100 سه‌ربازی چیكی له عێراق.
به‌ڕێزی وەزیر گوتی ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی هاوس و په‌رله‌مان و سه‌رۆك ڤاكلاڤ ڕازی بوون ئه‌وا سه‌ربازەكان به‌ردەوام دەبن له‌خزمه‌تكردن له عێراق هه‌تاوەكو كۆتایی مانگی دوانزدەی ئه‌مساڵ.
جێی باسه، پۆلیسی له‌شكری چیكی له نزیك شاری به‌سرەی عێراق خزمه‌ت دەكه‌ن و مه‌شق و ڕاهێنان به ئه‌فسه‌رە عێراقیه‌كان دەكه‌ن.