Accessibility links

به‌ریتانیا 400  سه‌ربازی زیاتر بۆ عێراق دەنێرێت  - 2005-01-10


وەزیری به‌رگری به‌ریتانی جیۆف هوون دەڵێت به‌ریتانیا 400 سه‌ربازی زیاتر بۆ عێراق دەنێرێت تاوەكو ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سی مانگی یه‌ك دابین بكه‌ن.

به‌ڕیز هوون ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ له‌ندەن به ئه‌نجومه‌نی هاوسی گوت سه‌ربازەكان بۆ ماوەیه‌كی دیاریكراو له‌ قوبرسه‌وە بۆ باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی عێراق دەنێرێن.

به‌م شێوەیه‌ ژمارەی سه‌ربازە به‌ریتانیه‌كان له‌ عێراق دەگاته‌ 9000 سه‌رباز.

جێی باسه‌، پنتاگۆنیش له‌ پێناو سه‌قامگیركردنی بارودۆخی ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیكه‌ی 12،000 سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ ناوچه‌كه‌ ناردووە.

XS
SM
MD
LG