له پێناو ووتوێژكردن سه‌بارەت به دواخستن یان نه‌خستنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كانی عێراق كه بڕیارە له سی ئه‌م مانگه‌دا ساز بكرێت، جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای پایته‌خت دەكات. هه‌روەها باوەڕدەكرێت به‌ڕێز نه‌چیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان- ئیدارەی هه‌ولێر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی به‌غدا بكات.
له‌م بارەیه‌وە، په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا له‌تیف نێروەیی له شاری سلێمانی كوردستانی عێراقه‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردوین.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.