فه‌له‌ستینیه‌كان ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌چن بۆ هه‌لبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ تا جێگای یاسر عه‌ره‌فات بگرێته‌وه. پرۆسه‌ی ده‌نگدان له كه‌ناری رۆژئاوا‌و غه‌زه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رێوه ده‌چێت. وا چاوه‌رێ ده‌كرێت سه‌رۆكی رێكخراوی ئازادكردنی فه‌له‌ستینی مه‌حمود عه‌باس زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست بێنێت. مه‌حمود عه‌باس گوتی هه‌لبژاردن به شێوه‌یه‌كی باش به‌رێوه ده‌چێت و ئه‌مه ده‌یسه‌لمێنێت كه‌وا گه‌لی فه‌له‌ستینی به‌ره‌و دیموكراسی هه‌نگاو ده‌نێن. سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆفی ئه‌نان گوتی ئه‌و دلخۆشه به‌رامبه‌ر به‌و گۆرانكاریانه‌ی گه‌لی فه‌له‌ستینی كردویانه له وه‌تای مردنی به‌رێز عه‌ره‌فات له مانگی یازده. سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا جیمی كارته‌ر، كه ئێستا له چاودێری هه‌لبژاردنه‌كان ده‌كات، گه‌شبینی خۆی راگه‌یاند به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامدانی ده‌نگدانێكی راست و كراوه و ڕه‌وا.