جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له هاوینه‌هه‌واری دوكان له‌گه‌ڵ ژمارەیه له نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و ڕوناكبیرانی شاری هه‌ولێردا كۆبۆوە.
له ماوەی كۆبونه‌وەیه‌دا، په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا عومه‌ری فه‌رهادی به هه‌لی زانی چه‌ند پرسیارێك سه‌بارەت به ئایندەی كوردستان و عێراق هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز تاڵه‌بانی بكات.
به‌ڕێز تاڵه‌بانی سه‌بارەت به دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان گوتوبوی باوەڕناكات هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخرێت چونكه یه‌ك زۆر زەحمه‌ته و دووەمیش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه و گروپی شیعه ئاینزاكانیش سوورن له‌سه‌ر ئه‌وەی له كاتی دیاریكراودا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، هه‌روەهاش ئه‌مه‌ریكا سوورە له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی.
بۆ گوێگرتن له درێژەی تێبینیه‌كانی تاڵه‌بانی كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.