دەسه‌ڵاتدارانی عێراقی دەڵێن ته‌رمی 18 لاوی شیعه‌یان له نزیك شاری موسڵی باكوری عێراق دۆزیوەته‌وە.
پۆلیس دەڵێت ئه‌و كوژراوانه هه‌مویان خه‌ڵكی به‌غدا بوون. ته‌رمه‌كان له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا دۆزراونه‌ته‌وە، به‌ڵام پۆلیس دەڵێت باوەڕدەكرێت ئه‌م كۆمه‌ڵه لاوە له مانگێك له‌مه‌وبه‌ردا كاتێك كه به‌رەو كارەكانیان له بنكه‌یه‌كی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ڕۆیشتون، كوژرابن.
جێی ئاماژە پێكردنه، هه‌ر دوا به دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی مانگی یانزدەی ڕابوردوو له فه‌للوجه، ژمارەیه‌كی زۆری یاخیبوان به‌رەو موسڵ ڕایان‌كرد. له ماوەی ئه‌م هه‌فتانه‌ی دوایدا، توند و تیژییه‌كان به‌رە و زیادی ڕۆیشتون و دەیان ته‌رمی مردوو دەدۆزرێنه‌وە.
له لایه‌كی ترەوە له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، مارینزێكی ئه‌مه‌ریكی له پارێزگای ئه‌نباری خۆرئاوای عێراق كوژراوە.
هاوكات له ووڵاتی ئوردونی دراوسێی عێراق كۆنگرەیه‌ك ڕێكخراوە كه باوەڕ دەكرێت هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی كۆتایی ئه‌م مانگه مۆر بكات و په‌سه‌ندی بكات، هه‌روەها داوا له عێراقیان دەكه‌ن ئه‌و بانگه‌شانه‌ی گروپه سوننیه‌كان بۆ به‌شدار نه‌بوون له هه‌ڵبژاردنه‌كان فه‌رامۆش بكه‌ن.