په‌نجا دانه ساڵی ڕەبه‌ق له‌مه‌وبه‌ر كوڕە لاوێكی كوردی 17 ساڵان كه هێشتا له قۆناغی خوێندنی ئامادەیی بوو له شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق له لایه‌ن به‌شی كوردی ڕادیۆی به‌غداوە بانگهیشت كرا تاوەكو دەنگه به‌سۆز و زوڵاڵه‌كه‌ی له چه‌ند گۆرانیه‌كی كوردیدا تۆمار بكات.
دەزانن ئه‌و كوڕە لاوە كێ‌یه؟
ئه‌و كوڕە لاوە كوردەی كه په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كه‌م گۆرانی كوردی له ڕادیۆی كوردی به‌غدادا بڵاوكرایه‌وە هه‌ر ئه‌و هۆمه‌ری یاخود عومه‌ری دزەییه‌ی خۆمانه كه له‌گه‌ڵ ڕەوتی زەمانه بوو به هونه‌رمه‌ندێكی دەنگ خۆشی خۆشه‌ویست. ئه‌وە چه‌ند ساڵێكیشه بۆته سه‌رۆكی به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا له واشنتۆن.
هۆمه‌ری دزەیی چیرۆكی په‌نجا ساڵه‌ی ژیانی تایبه‌تی و هونه‌ری خۆی له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆندا گێڕایه‌وە.
ئه‌وەش بزانه كه هۆمه‌ری دزەیی شارەزایی ته‌نها له بواری ئاواز و گۆرانیدا نیه.... هۆمه‌ر شاعیرە، زمانه‌وانه، ڕۆژنامه‌وانه، دیپلۆماتیش بووە. جا له هه‌ر یه‌كێك له‌و بوارانه‌دا و له ماوەی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆنی 24 و 31 ی مانگی دوانزدەدا وەڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی دایه‌وە كه دۆستان و گوێگرانی دەنگی ئاڕاسته‌یان كردبوو.
میوانداری به‌رنامه‌ش حه‌یدەر كه‌ریم بوو.