كۆماندەری هێزە نێونه‌ته‌وەییه‌كان له به‌غدا دەڵێت هێزەكانی هاوپه‌یمان له پێكدادانه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ یاخیبوان هه‌ندێك سه‌ركه‌وتنیان به دەستهێناوە كه به به‌ردەوامی هه‌وڵی تێكدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30 مانگی یه‌كی داهاتوو دەدەن.
ژەنه‌ڕ‌اڵ پیته‌ر چیارێڵی دەڵێت له كاتێكدا كه له سازدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیك دەبینه‌وە، وا دەردەكه‌وێت "دوژمنه بێ به‌زەییه‌كان" له هه‌ڵمه‌ته توند و تیژییه‌كانیاندا به‌ردەوام بن . به‌ڵام گوتیشی بارودۆخی به‌غدا ئه‌گه‌ر به جارانی به‌راوورد بكه‌یت ئه‌وا به‌رەو پێشچوونی به‌خۆوە دیوە.
پێشتریش، سه‌رۆك وەزیری كاتی عێراقی ئه‌یاد عه‌للاوی به‌ڵێنی داوە كه توند و تیژییه‌كان ڕێگه له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناگرن.
به‌ڵام یاخیبوان له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا و به‌هۆی هێرشێكی خۆكوژییه‌وە له ئه‌كادمییه‌ی پۆلیسی شاری حیلله‌ی باشوری به‌غدا 15 كه‌سیان كوشت. له ئه‌نجام هێرشێكی خۆكوژانه‌ی تردا له به‌عقوبه، شه‌ش پۆلیس كوژراوە.
له خۆرئاوای به‌غداش، ئۆتۆمبیلێك ته‌قیوەته‌وە و له ئه‌نجامدا دوو كه‌سی سیڤیڵی عێراقی كوژراوە. له شاری رومادیش چوار كه‌سی سیڤیڵ كوژراوە كاتێك كه پێكدادان له نێوان سه‌ربازە ئه‌مه‌ریكیه‌كان و یاخیبوان‌دا ڕوویداوە.