له‌شكری ئیسرائیلی دەڵێت چه‌كدارە فه‌له‌ستینیه‌كان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوو موشه‌كی خۆماڵیان بۆ بنكه‌یه‌كی له‌شكری نزیك سنوری غه‌ززە هه‌ڵداوە و له ئه‌نجامدا 12 كه‌س كوژراوە.
له‌شكری ئیسرائیلی گوتوشیانه كه‌وا دوو موشه‌كی تر به‌ر بنكه‌یه‌كی نزیك شاری سدێرۆتی باشوری ئیسرائیل هه‌ڵدراوە، به‌ڵام له‌و هێرشه‌یان هیچ قوربانیه‌ك نه‌كه‌وتۆته‌وە.
چه‌كدارە فه‌له‌ستینیه‌كانی باكوری غه‌ززەش له ماوەی ئه‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا هێرشه‌كانیان زیاد كردووە, ئه‌وانه‌ش هانی له‌شكری ئیسرائیلی دەدات دەست به ئۆپه‌راسیۆنی نوێ بكات له‌و ناوچانه‌ی كه ئه‌و هێرشانه‌یان تیادا ڕوویداوە.
له هه‌مان كاتدا ئه‌مه‌ریكا خۆی ئامادە دەكات، كاربه‌دەستان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی فه‌له‌ستینیه‌كان بنێرێت تاوەكو چاودێری پرۆسه‌كه بكه‌ن. وەزارەتی دەرەوە ڕادەگه‌یه‌نێت كه‌وا ئه‌و شاندەیه به ڕێبه‌رایه‌تی سیناتۆر جۆن سونونو و جۆزێف بایدن دەبێت... هه‌روەها ژمارەیه‌ك له ئه‌مه‌ریكیه فه‌له‌ستینیه‌كانیش هاو‌ەڵیان دەبن.
وەزارەتی دەرەوە دەڵێت سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كه پێویستی به هاوكاری نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌كان هه‌یه.