Accessibility links

له‌ ئه‌نجام ته‌قینه‌وەی ئۆتۆمبیلێك له‌ باشوری به‌غدا، به‌‌ لایه‌نی كه‌مه‌وە 13 كه‌س كوژراوە - 2005-01-05


حكومه‌تی عێراقی ڕادەگه‌یه‌نێت له‌ ئه‌نجام ته‌قینه‌وەی ئۆتۆمبیلێك له‌ ئه‌كادمییه‌ی پۆلیسی عێراقی له‌ باشوری به‌غدا، به‌‌ لایه‌نی كه‌مه‌وە 13 كه‌س كوژراوە.

ئه‌و هێرشه‌ش ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ شاری حیلله‌ ڕوویدا له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆك وەزیری كاتی عێراقی گوتی سه‌رباری ئه‌وەی كه‌ مه‌ترسی ڕوودانی توند و تیژی به‌رەو زیادی دەڕوات، به‌ڵام دەبێت هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ر له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا له‌ سی مانگی یه‌كی داهاتودا ئه‌نجام بدرێت.

به‌ڕێز عه‌للاوی له‌ ماوەی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌ به‌‌غدا گوتی " ڕێگه‌ نادرێت به‌ توند و تیژی، تیرۆرستان و گێرەشێوان ئه‌و پرۆسه‌ی سیاسیه‌ ڕابگرن و ووڵاته‌كه وێران بكه‌ن."‌‌

له‌ لایه‌كی دیكه‌وە، پۆلیسی عێراقی دەڵێت به‌‌هۆی ته‌قینه‌وەی ئۆتۆمبیلێكی بۆمب چێنراو له‌ گه‌ڕەكی عامرییه‌ی به‌غدا دوو كه‌سی سیڤیڵ كوژراوە و چوار كه‌سی دیكه‌ بریندار بووە.

XS
SM
MD
LG