گروپێكی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوی هاوبه‌ندی ئه‌لقاعدە به‌رپرسێتی خۆی به‌رامبه‌ر به كوشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی پارێزگاری به‌غدا و ئه‌و ته‌قینه‌وەیه‌ی تر نیشانداوە كه بووە هۆی كوشتنی 10 كه‌س.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ش كه تاوەكو ئێستا ڕاستی ناوەڕۆكه‌كه‌ی نه‌سه‌لمێنراوە له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێك بڵاوكراوەته‌وە كه به به‌ردەوامی له لایه‌ن گروپی یاخیبوانه‌وە به‌كاردێت.
ئه‌و گروپه‌ش پارێزگار عه‌لی ئه‌لحه‌یدەریان تاوانبار كردووە به‌وەی كه پیاوی ئه‌مه‌ریكایه.
كۆمه‌ڵێك چه‌كدار به‌ڕێز ئه‌لحه‌یدەری و پاسه‌وانێكیان كوشت له كاتێكدا كه به ئۆتۆمبیله‌كه‌یان به گه‌ڕەكی ئه‌لحورییه له به‌غدا تێدەپه‌ڕی.
كۆڵن پاوەڵ وەزیری دەرەوەی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا كه ئێستاكه له تایله‌ندە ئه‌م كاری كوشتنه‌ی مه‌حكوم كرد و گوتی كاری له‌م شێوەیه نابێته هۆی تێكدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆتایی ئه‌م مانگه‌ی عێراق.
له لایه‌كی دیكه‌وە، هێرشبه‌رێكی خۆكوژ به خۆیی و كه‌میونه پڕ له كه‌رەسته‌ی ته‌قینه‌وەكه‌ییه‌وە چۆته ناو خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی نزیك ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و خۆی ته‌قاندۆته‌وە. له ئه‌نجام ئه‌و ته‌قینه‌وەیه‌دا، به لایه‌نی كه‌مه‌وە 10 كه‌س كوژراوە و 60 كه‌سی دیكه بریندار بووە.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ش له به‌غدا بۆمب بۆ گروپێكی له‌شكری هه‌ڵدراوە و له ئه‌نجامدا سێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كوژراوە و دوانی تریشیان لێ بریندار بووە. هاوكات به‌هۆی ته‌قینه‌وەی بۆمبێكی سه‌ر ڕێگاوە، سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی كوژراوە و یه‌كێكی دیكه بریندار بووە.