Accessibility links

سه‌رۆك بوش دڵته‌نگی خۆی ئاڕاسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و چوار ووڵاته‌ كرد كه‌ به‌هۆی كارەساتی سونامیه‌وە زیانیان پێگه‌یشتووە - 2005-01-03


سه‌رۆك بوش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دڵته‌نگی خۆی ئاڕاسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و چوار ووڵاته‌ كرد كه‌ به‌ شێوەیه‌كی زۆر توند به‌هۆی كارەساتی سونامیه‌وە زیانیان پێگه‌یشتووە.

سه‌رۆك بوش به‌ هاوەڵی سه‌رۆكی پێشوو بڵ كلنتۆن و جۆرج بوشی باوك سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌كانی ووڵاتی هندستان و ئه‌ندەنوسیا و سیریلانكا و تایله‌ندی له‌ واشنتۆن كرد.

ئه‌م سه‌ردانه‌ش دوای ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش هات دەربارەی ئه‌وەی خۆیی و باوكی و به‌ڕێز بوش ڕێبه‌رایه‌تی هه‌وڵێكی یارمه‌تی كۆكردنه‌وە دەكه‌ن بۆ ئه‌و قوربانیانه‌ی له سونامی كه‌وتۆته‌وە.

به‌ڕێز بوش گوتی هه‌ردوو سه‌رۆكی پێشوو داوا له‌ گه‌لی ئه‌مه‌ریكا دەكه‌ن یارمه‌تی خۆیان بۆ فریاكه‌وتن و ئاوەدانكردنه‌وەی ئه‌و ناوچانه‌ بنێرن كه‌ كارەساته‌كانی سونامی لێ ڕوویداوە.

جێی باسه‌، حكومه‌تی ووڵاته‌ یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی به‌ ووڵاتانی ئاسیا داوە كه‌وا یارمه‌تی بڕی 350 ملیۆن دۆلار له‌ یارمه‌تیان بۆ دابین دەكات. سه‌رۆك بوش له‌و بارەیه‌وە گوتی سه‌رچاوەی گه‌ورەی ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ باشی دڵی گه‌لی ئه‌مه‌ریكاوە خۆیه‌وە دێت.

XS
SM
MD
LG