حكومه‌تی ئه‌فغانستان به‌رەوپێشچوونی به دەستهێناوە و له دابین كردنی ئاسایش بۆ ئه‌و ووڵاته‌ی كه دەیان ساڵه به‌هۆی شه‌ڕ و نا ئارامی بارودۆخه‌كه‌یه‌وە وێران بووە.
باڵیۆزی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان زاڵمای خه‌لیل زاد دەڵێت له‌شكری نیشتمانی نوێی ئه‌فغانستان شایسته‌ی پێزانینی زیاترن بۆ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی به دەستیان هێناوە.
به‌ڕێز خه‌لیل زاد دەڵێت: "كاتێك كه ئێمه له ئه‌فغانستان دەستمان به كارەكان كرد هیچ شتێكی لێ‌نه‌بوو ته‌نانه‌ت یه‌ك سه‌ربازی له‌شكری نیشتمانی لێ‌نه‌بوو. ئێستاكه 18،000 سه‌ربازی له‌شكری ئه‌فغانی هه‌یه و له شه‌ڕ خۆیان دوور ناخه‌نه‌وە. سه‌ربازەكانمان حه‌ز دەكه‌ن ئه‌و سه‌ربازانه‌یان له‌گه‌ڵدا بێت و له ڕاستیدا ئارەزوو ناكه‌ن بۆ هیچ جێگایه‌كی شه‌ڕكردن بێ ئه‌وان بچن. ئه‌وان زۆر باشن، تاوەكو ئێستا هیچ ڕووداوێك نه‌بوو تیایدا هێزی ئه‌فغانی خۆی له پێكدادان دزی بێته‌وە و ڕۆشتبێته ماڵه‌وە."
تاوەكو ئێستاش، سی و سێ هه‌زار ئه‌فسه‌ری پۆلیسی ئه‌فغانی مه‌شق و ڕاهێنانیان پێكراوە. دەزگای زانیاری ئه‌فغانستانیش پێكهێنراوە. له‌شكری نیشتمانی ئه‌فغانستانیشله به‌رە و پێش بردن و فراوانكردنی تواناكانیان به‌ردەوامه. به یارمه‌تیدانی ئه‌ندازیارانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی، چوار بنكه‌ی له‌شكری ئه‌فغانی نوێ بینا دەكرێت. ئه‌و بنكانه‌ش له حه‌رات و قه‌ندەهار و گاردێز و مه‌زەر ئه‌لشه‌ریف دەبێت.
هه‌نگاوێكی گرنگی تریش له ئاسایشی ئه‌فغانستان، هه‌ڵوەشاندنه‌وەی گروپه چه‌كدارییه‌كانی ئه‌فغانستانه، تاوەكو ئێستاش زیاتر له نیوەی 50 هه‌زار چه‌كداری ئه‌فغانی نه‌هێڵراوە. هه‌روەها دەستگیركردنی ژمارەیه‌ك له ڕێبه‌رانی باڵاتی تاڵه‌بانه‌كان له‌وانه مه‌لا نه‌قیب الله كه سه‌رۆكی پێشووی كاروباری ئاسایشی ڕژێمی تاڵه‌بانه‌كانه و به شێوەیه‌كی دیار ئاسایشی ئه‌فغانستانی به‌هێز كردووە.
ئه‌حمه‌ر رەشید شارەزا له كاروباری تاڵه‌بانه‌كان به ڕۆژنامه‌ێ پاكتربیونی گووتوە، جه‌نگاوەرانی تاڵه‌بانه‌كان ئارەزووی بڕیارێكی لێخۆشبوونی گشتی حكومه‌تی ئه‌فغانی دەكه‌ن.
به‌ڕێز ئه‌لرەشید دەڵێت له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وەیه كه له ماوەی سێ ساڵی ڕابوردودا پشتگیرییه‌كی زۆر كه‌م یان هه‌ر به شێوەیه‌كی گشتی له چه‌كدارانی تاڵه‌بانه‌كان ناكرێت.
سه‌رۆكی ئه‌فغانستانیش حامد كارزای گوتویه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌لماندییان كه‌وا تاڵه‌بانه‌كان جێگه‌یان له ناو گه‌له‌كه‌دا نه‌ماوە.
سه‌رۆك كارزای هۆشداری ئه‌وەشیدا كه شه‌ڕی دژی تیرۆرزم هێشتا ته‌واو نه‌بووە و به‌ردەوامه.
سه‌رۆك جۆرج دەبلیو بوش‌یش دەڵێت ئه‌فغانستانی ئازاد له شه‌ڕی تیرۆردا هاوبه‌شمانن و هه‌روەك هیوایه‌كی شه‌كاوەی ناوچه‌یی پڕ له كێشه و گرفتی جیهانیدایه و نمونه‌یه‌كی ئه‌و ووڵاتانه‌یه كه سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی بههڵێنه‌كه‌یانن بۆ هێنانه كایه‌وەی ئازادی له ووڵاته‌كه‌دا.