جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ریچارد ئارمیتاج ده‌لێت سوریا ئاسایشی سنووری نێوان عیراق و سوریای توند كردووه به‌لام ووتی ده‌بێت سوریا هه‌وڵی زیاتر بدات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. به‌رێز ئارمیتاج ئه‌م ئاخاوتنانه‌ی كرد دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ل سه‌رۆكی سوری به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د. جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكی له‌سه‌ره‌دانێكی پێنج رۆژیه بۆ ئه‌و هه‌رێمه بۆ سازدانی كۆبونه‌وه له‌سه‌ر یارمه‌تی دانی عیراق بۆ هه‌لبژاردنه‌كانی رۆژی سی مانگی یه‌ك. شایه‌نی باسه به‌رێز ئارمیتاج له رۆژی شه‌ممه و له هاوینه‌هه‌واری پیرمامی سه‌ر به شاری هه‌ولێری كوردستانی عیراق له‌گه‌ل سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌سعود بارزانی كۆبۆوه.