كۆمه‌كێكی فریاگوزاری ئێجگار گه‌وره ده‌گاته وولاتانی باشووری ئاسیا كه سونامیه‌كه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو زۆر به توندی لێیدا بوون، به‌لام كاربه‌ده‌ستان رووبه‌رووی گه‌لێ كێشه ده‌بنه‌وه بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و كۆمه‌كانه. كاربه‌ده‌ستانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێن سه‌رجه‌می گشتی ئه وانه ی به هۆی ئه‌و كاره‌ساته وه گیانیان له ده‌ستداوه گه‌یشتۆته سه‌دو په‌نجا هه‌زار كه‌س. مه‌ترسی ئه‌وه‌ش له ئارادایه نه‌خۆشیه‌كانی وه‌ك كۆلێراو گرانه‌تا ئه‌و ژماره‌یه دوو هێنده لێبكات. كه‌ره‌سته و پێداویستیه مرۆڤایه‌تیه‌كان له زۆر وولاته‌وه به كه‌شتی و به فرۆكه ده‌گه‌یه‌ندرێنه ناوچه‌ی ئاچه ی ئه‌نده‌نوسیا و ناوچه‌كانی تری وێرانبوو. له گه‌لیشیدا هێشتا سه‌ختی هه‌یه بۆ گه‌یاندنی خۆراك و ئاو و ده‌رمان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی سونامیه‌كه به سه‌ختی لێیداون.