ده‌سه‌لاتدارانی له‌شكری وولاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق دوو سه‌دو شه‌ست كه‌سی گیراوی عیراقیان ئازاد كردووه پاش ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و گیراوانه چی دی مایه‌ی مه‌ترسی نین. ئه‌مرۆ شه‌ممه ووته‌بێژێكی له‌شكری ئه‌مریكی ووتی گیراوه‌كان له زیندانی ئه‌بو غرێب ی رۆژئاوای به‌غداو زیندانێكی تری باشووری عیراقدا ئازاد كران. ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت كه له شه‌ش كاربه‌ده‌ستی عیراقی و سێ ئه‌فسه‌ری له‌شكری ئه‌مریكا پێك هاتووه پێداچونه‌وه‌یان به مه‌سه‌له‌ی ئه‌و گیراوانه‌دا كردووه و ئه‌و بریاری ئازادكردنانهیان داوه. ووته‌بێژه‌كه ووتی به‌م بریاره ژماره‌ی ئه‌و گیراوه عیراقیانه‌ی له ساڵی دوو هه‌زار و چواردا ئازادكراون گه‌یشتۆته نۆ هه‌زار كه‌س.