كۆڵن پاوڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و جێب بوش ی فه‌رمانڕه‌وای ستانی فلۆریدا كه برای سه‌رۆك بوشه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و تیمه ده‌كه‌ن كه ده‌چێت بۆ باشووری ئاسیا به مه‌به‌ستی تاووتوێ كردنی چۆنیه‌تی زیادكردنی هه‌و‌ڵه فریاگوزاریه‌كانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌ندۆنیسیا و ووڵاتانی تریش كه به‌هۆی سونامیه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه زیانیان لێكه‌وتووه.
ئه‌مڕۆش هه‌ینی به‌ڕێز پاوڵ له نیویۆرك له‌گه‌ڵ كۆفی ئه‌نان سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا كۆده‌بێته‌وه.