کارمه‌ندانی فریاگوزاری به خێرایی كار ده‌كه‌ن بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له نێو ئه‌و ملیۆنان كه‌سی له سونامیه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له باشووری ئاسیا ڕزگاریان بوو.
هاوكاتیش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و كاره‌ساته‌دا گیانیان له ده‌ست داوه تا ئێستا گه‌یشتۆته 125000 كه‌س.
ته‌نها ئندۆنیسیا ڕاپۆرتی سه‌باره‌ت به مردنی هه‌شتا هه‌زار كه‌س داوه. به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زیری ته‌ندروستی ووڵاته‌كه ڕایگه‌یاندوه كه له‌وانه‌یه ژماره‌ی ئه‌و ووڵاتیانه‌ی ئندۆنیسیا له‌م كاره‌ساته‌دا مردوون بگاته زیاتر له سه‌د هه‌زار كه‌س. كه هه‌روادێ له ناوچه دووره‌كانی ووڵاته‌كه ته‌ڕمی خه‌ڵك ده‌دۆزرێنه‌وه.
له سری لانكاش ژماره‌ێ ئه‌وانه‌ی به هۆی سونامیه‌كه‌وه مردوون له 28000 كه‌س تێپه‌ڕبووه.
هندستانیش ڕایگه‌یاندووه كه به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساته‌وه مردوون ژماره‌یان گه‌یشتۆته حه‌وت هه‌زار و حه‌وت سه‌د كه‌س. له تایلاند و بورما و به‌نگلادیش و مالیزیا و مالدیڤیس و ته‌نزانیا و سۆماڵیا و كینیا و سشێلێس یش خه‌ڵك مردوون.