Accessibility links

سه‌رۆك بوش دەڵێت دەبێت هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌روەكو پلانی بۆ دانراوە له‌ مانگی داهاتودا ئه‌نجام بدرێت - 2004-12-30


سه‌رۆك بوش دەڵێت دەبێت هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌روەكو پلانی بۆ دانراوە له‌ مانگی داهاتودا ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مه‌ش سه‌رباری ئه‌و بانگه‌وازانه‌ی ئوسامه‌ بن لادن كه‌ داوای به‌شدارنه‌كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كردبوو.

به‌ڕێز بوش باسی له‌ سه‌ركردەی تیرۆرسته‌كان كردووە و دەڵێت ئه‌و دەیه‌وێت ڕێگه‌ له‌ عێراقیه‌كان بگرێت بۆ ئه‌وەی به‌شداری پرۆسه‌ی دیموكراسی نه‌كه‌ن و گوتی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 30 مانگی یه‌كی داهاتوو بژارێكه‌ له‌ نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دەیانه‌وێت ڕای خۆیان دەرببڕن و له‌ نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دەیانه‌وێت دیدوبۆچوونی تاریكی خۆیان له‌ جیهاندا بچه‌سپێنن.

سه‌رۆك بوش ئه‌م تێبینیانه‌ی داوە دوای ئه‌وەی كه‌ سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئه‌لقاعدە ئوسامه‌ بن لادن له‌ سه‌رەتای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بانگه‌شه‌ی عێراقیه‌كانی كردبوو به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كه‌ن.

XS
SM
MD
LG