سه‌رۆكی لێكۆڵینه‌وەكانی به‌رنامه‌ی خۆراك به‌رامبه‌ر به نه‌وتی سه‌ر به نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان دەڵێت سه‌دام حوسه‌ین له ڕێگه‌ی فرۆشتنی نه‌وت به شێوەیه‌كی نا كانونی پارەی زیاتری په‌یدا كردبوو وەك له‌وەی كه له ڕێگه‌ی فرتوفێڵه‌كانی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی ن.ی په‌یدایكردبوو.
سه‌رۆكی پێشووی بانكی فیدرالی ئه‌مه‌ریكی پاوڵ ڤۆڵكه‌ر دەڵێت ئه‌و فرۆشتنه ناكانونیانه هه‌ر له پێش دەستپێكردنی به‌رنامه‌ی خۆراك به‌رامبه‌ر به نه‌وت دەستیپێكردبوو و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش له‌و كارە ئاگادار كرابۆوە.
به‌ڕێز ڤۆڵكه‌ر له ماوەی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ چه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لحورەدا گوتی سه‌رلێشواندنێكی زۆر دەربارەی بڕی ئه‌و پارانه‌ی كه سه‌دام حوسه‌ین له به‌رنامه‌ی خۆراك به‌رامبه‌ر به نه‌وت په‌یدایكردووە. به‌ڕێز ڤۆڵكه‌ر گوتیشی ئه‌و پارە زۆره‌ی كه له ڕاگه‌یاندنه‌كاندا وەك دەستكه‌وته‌كان له‌و به‌رنامه‌یه‌ی ن.ی باسكرابوو، ئه‌وانه له فرۆشتنه ناكانونیه‌كانی نه‌وته‌وە بووە و نه‌ك له‌و به‌رنامه‌یه‌وە. به‌ڵام, به‌ڕێز ڤۆڵكه‌ر ڕازی نه‌بوو به‌وەی ئه‌و بڕە دیاری بكات.