پۆلیسی به‌غدا دەڵێن له درەنگانێكی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، یاخیبوان له ماڵێكی خۆرئاوای پایته‌ختدا كه پڕ بوو له سه‌دەها كیلۆگرام له كه‌رەسته‌ی ته‌قینه‌وە، ته‌ڵه‌یان بۆ دانرابوو. هه‌ر به چوونه ژوورەی پۆلیسه‌كان بۆ ناو خانووەكه، بۆمبه چێنراوەكان تهقانهوە و شارەكه‌یان هه‌ژاند....له ئاكامدا 7 پۆلیس و 22 سیڤیڵ كوژرا.
پۆلیسی بنكه‌ی غه‌زالیه له خۆرئاوای به‌غدا دەڵێن ئه‌وان له لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوەوە دەربارەی ئه‌گه‌ری بوونی حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌كدارە یاخیبووەكان به ته‌له‌فۆن زانیاریان پێگه‌یشتبوو.
ئه‌فسه‌رێكی باڵای ئه‌و بنكه‌یه‌ی پۆلیسیش كه ڕازی نه‌بوو به‌وەی ناوی خۆی ئاشكرا بكات به دەنگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یان كه‌وا ئه‌و گومانی له‌و په‌یوەندییه ته‌له‌فۆنییه هه‌بووە و هه‌وڵی داوە قه‌ناعه‌ت به به‌رپرسه‌كه‌ی بهێنێت كه هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و ماڵه تاوەكو زانیاری زیاتریان دەست نه‌كه‌وێت. ئهفسهرەكه گوتی به‌رپرسه‌كه‌ی گوێی لێنهگرتووە و به خۆیی و ژمارەیه‌ك پۆلیسه‌وە به‌رەو ئه‌و خانووە ڕۆیشتوون. به پێی ئهفسهرەكه، ئه‌و كارە هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌ورە و تراجیدی بوو.
له‌شكری ئه‌مه‌ریكیش باوەڕدەكات بڕی ئه‌و كه‌رەسته‌ی ته‌قینه‌وانه 800 كیكۆ گرام بووبێت. له ئه‌نجام ئه‌و ته‌قینه‌وەیه‌دا، شه‌ش ماڵی دراوسێ ئه‌و خانووە پڕ له كه‌رەسته‌ی ته‌قینه‌وەیه‌ش وێران بوو.
جێی باسه هه‌ر له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، یاخیبوان ئۆتۆمبیلێكی تریان تهقاندەوە و له ئه‌نجامدا 26 كه‌س كوژراو 43 كه‌سی دیكه بریندار بوو.