ڕووداوە توند و تیژییه‌كان له ژمارەیه‌ك له شارەكانی عێراق به‌ردەوامه و له شاری كه‌ركوكی باكوری عێراق مینێكی چێنراو ته‌قاوەته‌وە.
له لایه‌كی تریشه‌وە، پارێزگاری شاری كه‌ركوك كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانی به‌ستووە و تیایدا ڕایگه‌یاندووە كه‌وا 41 گومانلێكراوی تیرۆرست له لایه‌ن هێزەكانی هاوپه‌یمان و هێزی گاردی نیشتمانی عێراقیه‌وە دەستگیر كراون.
له‌م بارەیه‌وە، په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا یه‌حیا به‌رزنجی له شاری كه‌ركوكه‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین.