Accessibility links

كاربه‌دەستانی سیریلانكا دەستیان به ناشتنی هه‌زارەها ته‌رمی لێ قه‌وماوانی كارەساتی سونامی كردووە - 2004-12-28


له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌وە، كاربه‌دەستانی سیریلانكا دەستیان به ناشتنی هه‌زارەها ته‌رمی لێ قه‌وماوانی كارەساتی سونامی كردووە.

كاربه‌دەستان له‌ ڕێی موكه‌به‌رەوە داوایان له‌ دانیشتوان كردووە، ته‌رمی مردووەكانیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا ڕیز بكه‌ن تاوەكو كۆبكرێنه‌وە.

پۆلیس مه‌راسیمی یاسایی ناشتنه‌وەی ته‌رمه‌كانیان به‌لاوە ناوە تاوەكو به‌ زووترین كات مردووەكان بنێژرێن.

له‌ كاتێكدا كه‌ مه‌راسیمی ناشتنی به‌كۆمه‌ڵ به‌ڕێوە دەچێت، كاربه‌دەستانی فریاگوزاری خه‌ریكی هه‌ڵگرتنه‌وەی ته‌رمه‌كانن له‌ شه‌مه‌ندەفه‌رێكی باشوری كۆڵۆمبۆی پایته‌خت كه‌ به‌هۆی شه‌پۆله‌كانه‌وە له‌ هێڵه‌كانی لای دابوو و له‌ ئاكامدا هه‌ر هه‌زار نه‌فه‌رەكه‌ی یا دیارنه‌ماون یاخود كوژراون.

شه‌پۆله‌كانی سونامی زەوییه‌ به‌ مین ڕێژراوەكانی شتۆته‌وە و مه‌ترسی لێدەكرێت ببێته‌ هۆی كوشتنی كارمه‌ندانی فریاگوزاری و ڕزگاربوانی ئه‌و كارەساته‌ و ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی ئه‌وەی ڕێ له‌ گه‌ڕانه‌وەیان بگیرێت.

هه‌روەهاش حكومه‌تی سیریلانكا ڕۆژی هه‌ینی به ڕۆژی ڕەسمی پرسه‌ و ته‌عزییه‌ی هه‌زارەها لێ قه‌وماوانی كارەساته‌كه‌یان ڕاگه‌یاند.

XS
SM
MD
LG