له ئه‌نجام بومه‌له‌رزەكه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا، پایته‌ختی ئۆستانی ئاجای ئه‌ندەنوسیا- دوورگه‌ی سوماترا مردنێكی زۆری لێكه‌وتۆته‌وە.
زیاد له 4500 كه‌س كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی ئه‌ندەنوسیان له پایته‌ختی ئه‌و ناوچه‌یه گیانیان له دەستداوە. نه‌خۆشخانه‌كان پڕن له ته‌رمی قوربانیان و ژمارەیه‌كیشیان براون بۆ مزگه‌وت و سه‌نته‌رەكانی فریاكه‌وتن براون.
كاربه‌دەستان دەڵین زۆربه‌ی قوربانیه‌كان منداڵانن كه به‌هۆی لافاوەكه‌وە خنكاون. چاوەڕوان دەكرێت، ژمارەی قوربانیه‌كان به‌رەو زۆری بڕوات له دەمێكدا كه به به‌ردەوامی ته‌رمی قوربانیان دەدۆزنه‌وە.
له كاتی ڕوودانی بومه‌له‌رزەكه‌وە، زۆربه‌ی هێڵی په‌یوە‌ندییه‌كانی كه به‌رەو ناوچه‌ی باندا و ئاجا دەڕوات، بڕاون. به هه‌زاران كه‌سیش كه‌وتونه‌ته ژێر خانووە ڕووخاوەكان.
هه‌روەهاش به هه‌زاران سه‌رباز به ناوچه‌كه‌دا بڵاوبۆته‌وە كه زۆربه‌یان دەگه‌ڕێن به شوێن ته‌رمی قوربانیه‌كاندا.