Accessibility links

به لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه سێ كه‌‌س له نه‌‌جه‌‌ف كوژران - 2004-12-25


پۆلیسی شاری نه‌‌‌جه‌‌ف له عیراق رایگه‌‌یاند كه‌‌وا به لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه سێ كه‌‌س له ئه‌‌نجامی ته‌‌قینه‌‌وه‌‌ی ئۆتۆمبیلێك كوژران، كێمتر له حه فته‌‌یه‌‌ك له دوای هێرشێك له شاره‌‌كه كه په‌‌نجا و دوو كه سی تێدا كوژران. پۆلیس ووتی كه‌‌وا ته‌‌قینه‌‌وه‌‌كه له رێگای نێوان شاری نه‌‌جه‌‌ف و شاری كه‌‌ربه‌‌لا روویدا و وه دیار بوو كه بۆ كاروانێكی له‌‌شكری ئه‌‌مریكی دانرابوو. له لایه‌‌كی تره‌‌وه فه‌‌رمانداری شاری نه‌‌جه‌‌ف رایگه‌‌یاند كه‌‌وا پۆلیس گرۆپێك كه‌‌سی گرتووه كه هێرشی رۆژی یه‌‌كشه‌‌ممه‌‌ی رابردوویان رێكخستووه.

XS
SM
MD
LG