سه‌رۆكی ئه‌فغانستان حامید كارزای حكومه‌تێكی نوێی سوێندا كه زۆربه‌یان خاوه‌ن بڕوانامه‌ی باڵان.
ڕێوڕه‌سمه‌ی ئه‌و سوێند خواردنه‌ش ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كابول به‌ڕێوه چوو زیاد له دوو هه‌فته پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێز كارزای ده‌ست به كار كرد وه‌كو یه‌كه‌م سه‌رۆكی به دیموكراتی هه‌ڵبژاردراوی ئه‌فغانی.
به‌ڕێز كارزای به ماوه‌یه‌كی كورت پاش ڕووخانی ڕه‌ژێمی تاڵبانه‌وه ئه‌فغانستان به‌ڕێوه ده‌بات و چه‌ندین فه‌رمان ڕه‌وایانی شه‌ڕی له كابینه نوێییه 27 ئه‌ندامه‌كه‌ی دوور خسته‌وه.
ئه‌و هندێ وه‌زیری له حكومه‌ته كۆنه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌وه وه‌كو عه‌لی ئه‌حمه‌د جه‌لالی كه كاروباری ناوخۆ به‌ڕێوه ده‌بات. وه ڕێبه‌ری ئه‌فغانستان ژنێكی ده‌ست نیشان كرد به‌ناوی مه‌سعوده جه‌لال بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری ژنان.
گروپه‌كانی مافی مرۆڤ له به‌ڕێز كارزای داوا ده‌كه‌ن كه فه‌رمان ڕه‌وایان شه‌ڕ له حكومه‌ته‌كه‌ی دوورخاته‌وه چونكه تاوانباران به ده‌س درێژی كردنه سه‌ر مافی خه‌ڵكی.