وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هوشیار زێباری داوا له كۆمپانیا چاینییه‌كان ده‌كات كه كار له ووڵاته به‌شه‌ڕ وێرانبووكه‌ی بكه‌ن.
میدیای ڕه‌سمی چین ڕاده‌گه‌یێنی كه به‌ڕێز زێباری ئه‌م تێبینییانه‌ی له كاتی ووتوێژكردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی كارداری چین له په‌كین دا.
به‌ڕێز زێباری له دوێنێ پێنج شه‌ممه گه‌یشته چین بۆ ووتوێژكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی چین Wen Jiabao و وه‌زیری به‌رگری Li Zhao xing.
شایانی باسه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ده‌ڵێت بازرگانی نێوان چین و عێراق له‌م ساڵه‌دا گه‌یشته 400 ملیۆن دۆلار.