ئه‌نجامدانه‌وەی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یوكرانیا به‌رەو نزیك بونه‌وە دەچێت. كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی ئۆپۆسزیۆنی ئۆكرانی، ڤیكتۆر یوشه‌نكۆ، داوای له لایه‌نگرانی كردووە به‌ردەوام بن له فشارەكانیان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و ڕەوا له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا. له هه‌مان كاتدا، سه‌رۆك وەزیر ڤیكتۆر یانوكۆڤیچ هۆشداری ئه‌گه‌ری بارودۆخی نا ئارامی زیاتری كردبوو.
دەیان هه‌زار كه‌سیش له لایه‌نگرانی یوشه‌نكۆ به ڕەنگی پرته‌قاڵی هێمای هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنیان چوونه سه‌ر شه‌قامه‌كانی كیه‌ڤ و له گۆڕەپانی ناوەندی سه‌ربه‌خۆ كۆبونه‌وە و داوایان دەكرد هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌ئازادانه و ڕەوایانه به‌ڕێوە بچێت.
جێی باسه، دوانزدە هه‌زار كه‌س له شارەزایانی بیانی و ناوخۆ چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئۆكرانیا دەكه‌ن.