ئێران چه‌ند كارمه‌ندێكی دەزگای ناوەكی دەستگیركردووە به‌و تاوانه‌ی كه كاری سیخوڕی بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل دەكه‌ن.
وەزیری زانیاری ئێران دەڵێت دەسه‌ڵاتدارانی ئێرانی له ماوەی ئه‌مساڵدا 10 كه‌سیان به تاوانی سیخوڕی به‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوەكی ووڵاته‌كه‌ی دەستگیر كردووە.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای ئێرانی دەڵێت عه‌لی یونسی وەزیری زانیاری گوتویه‌تی ئه‌و به‌ندكراوانه له مانگی سێی ڕابوردووە كاری سیخوڕیان بۆ دەزگای ناوەندی زانیاری ئه‌مه‌ریكی واته CIA و ئاژانسی سیخوڕی ئیسرائیلی واته موساد كاریان كردووە.
هه‌روەها گوتی سیان له‌و دەستگیركراوانه كارمه‌ندی دەزگای ووزەی ناوەكی ئێران بوون.