Accessibility links

سه‌رۆك وەزیرانی به‌ریتانی فشار دەكات بۆ سه‌قامگیر كردنی ئاشتی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست - 2004-12-22


به‌ڕێز بلێر له‌ ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئاریاڵ شارۆن دا كۆبۆته‌‌وە و له‌ پاشدا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی فه‌له‌ستینی له‌ ڕامه‌ڵڵا كۆبۆوە. سه‌رۆك وەزیر بلێر گوتی ئه‌و كۆنفرانسه‌ نێونه‌ته‌وەییه‌ی‌ پلانی بۆ دانراوە له‌ پێناو یارمه‌تیدانی فه‌له‌ستینیه‌كان بۆ ریفۆرمكردن له‌ دەزگا و په‌یمانگا دیموكراتخوازەكانیاندا.

سه‌رۆك وەزیری ئیسرائیلی و سه‌رۆك وەزیری به‌ریتانی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان به‌ست. به‌ڕێز بلێر گوتی ئه‌م كۆبونه‌وەیه‌ی له‌ندەن به‌شێكه‌ له‌ ئامادەكارییه‌كان بۆ كشانه‌وەی ئیسرائیل له‌ كه‌رتی غه‌ززە و وەگه‌ڕخستنه‌وەی پلانی ئاشتی ڕاگیراوی نه‌خشه‌ی ڕێگای ئاشتی.

بلێر دەڵێت " هیوا دەخوازم ئه‌م كۆنفرانسه‌ی له‌ندەن بۆ مه‌به‌ستی دڵنیا بوون بێت له‌ جێبه‌جێكردنی پلان و پێشنیارەكان بۆ ڕێگه‌دانه به‌ فه‌له‌ستینیه‌كان ببنه‌ هاوبه‌شێكی ئاشتی ئیسرائیل. ئامادەكاری پێویستیش گرنگه‌ بۆ ئه‌وەی دامه‌زراندنی دەوڵه‌تێكی فه‌له‌ستینی ببێته‌ شتێكی ڕاسته‌قینه‌."

سه‌رۆك وەزیری ئیسرائیلیش گوتویه‌تی ئیسرائیل پشتگیری له‌و كۆنفرانسه‌ی له‌ندەن دەكات به‌ڵام شاندی حكومه‌ته‌كه‌ێ بۆ ئامادە بوون له‌و كۆنگرەیه‌دا نانێرێت.

XS
SM
MD
LG