ئه‌نجومه‌نی په‌نابه‌رانی عێراقی له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا كۆبونه‌ته‌وە. په‌نابه‌رانی عێراقی له ماوەی ئه‌و كۆبونه‌وەیه‌دا باسیان له چۆنێتی به‌شداركردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆتایی مانگی یه‌كی ساڵی 2005 دا كردووە.
كاربه‌دەستانی ئه‌ڵمانی ڕایانگه‌یاندووە كه‌وا ڕێگه به عێراقیه‌كان دەدەن ئه‌و پرۆسه‌یه جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام گه‌رانتی پاراستنی بارودۆخی ئاسایش ناكه‌ن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شداری دەكه‌ن.
له‌م بارەیه‌وە، په‌یامنێری دەنگی ئه‌مه‌ریكا هێڤی به‌رواری له به‌رلینه‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین.