ڕاوەرگرتنه گشتیه نوێیه‌كان پیشانی دەدەن كه‌وا ژمارەی ئه‌و ئه‌مه‌ریكیانه‌ی باوەڕ دەكه‌ن شه‌ڕی عێراق ئه‌و جه‌نگینه‌ی نه‌دەهێنا... پتر بوون.
ئه‌م ڕاوەرگرتنه گشتیه‌ی كه له لایه‌ن چه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ABC و ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆسته‌وە ئه‌نجام دراوە و له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا بڵاوكرایه‌وە، نیشانیاندا كه‌وا له سه‌دا 26 ی ئه‌مه‌ریكیه‌كان ئێستاكه گومانیان دەربارەی شه‌ڕەكه لا په‌یدابووە. كه‌مترێك له نیوەی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا باوەڕدەكه‌ن كه ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا به‌رەو پێشچوونێكی دیار له وەگه‌ڕخستنه‌وەی خزمه‌تگوزاری سیڤیڵی و سه‌قامگیر كردنی بارودۆخه‌كه به‌دی دەكه‌ن.
به‌شی زۆری وەڵامدەرانی پرسیاری ئه‌و دەزگای ڕاگه‌یاندنانه پێیان وا نیه كه‌وا عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی مانگی داهاتوو ئامادە بێت...هه‌روەها گومانیان له متمانه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌یه و دڵنیا نین له‌وەی كه‌وا حكومه‌تێكی دەسه‌ڵاتداری جێگیر دابمه‌زرێنرێت.
هه‌ر به پێی هه‌مان ڕاوەرگرتن...ته‌نها له سه‌دا 35 ی ئه‌مه‌ریكیه‌كان په‌سنی كارەكانی دۆناڵد ڕامسڤڵدی وەزیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا دەكه‌ن كه له‌م ماوەیه‌ی دوایدا دەربارەی چۆنێتی به‌ڕێوەچوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له عێراق ڕەخنه‌ی لێ گیرا و زیاتر له نیوەی به‌شداربوان دەڵێن دەبێت سه‌رۆك بوش وەزیری به‌رگری بگۆڕێت.