تۆنی بلێری سه‌رۆك وەزیری به‌ریتانی به شێوەیه‌كی چاوەڕوان نه‌كراو ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌ردانی به‌غدای كردوو له‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆك وەزیری كاتی عێراقیدا كۆبۆوە و سه‌ردانی سه‌ربازە به‌ریتانیه‌كانی شاری به‌سرەی باشوری عێراقی كردووە.
به‌ڕێز بلێر له ماوەی سه‌ردانه‌كه‌یدا هیوای خواست هه‌موو عێراقیه‌كان به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی داهاتوو بكه‌ن.
هه‌ردوو سه‌رۆك وەزیر كۆنگرەیه‌كی ڕۆژنامه‌وانیان به‌ست و تیایدا به‌ڕێز بلێر گوتی كاربه‌دەستانی هه‌ڵبژاردنی ووڵاته‌كه هه‌موو قارەمانن چونكه ژیانی خۆیان دەخه‌نه مه‌ترسیه‌وە بۆ ئه‌وەی دیموكراسی له عێراقدا بهێنرێته دی.
به‌ڕێز عه‌للاویش به ڕۆژنامه‌وانانی گوت حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌ر پابه‌ندە له‌سه‌ر ئه‌وەی كه دەبێت هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی له كاتی دیاریكراوی خۆیدا له 30 ی مانگی یه‌كی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت.