Accessibility links

له‌شكری ووڵاته‌ یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا دەڵێت ته‌قینه‌وەیه‌كی به‌هێز بنكه‌یه‌كی له‌شكری ووڵاته‌ یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكای هه‌ژاندووە - 2004-12-21


له‌شكری ووڵاته‌ یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا دەڵێت ته‌قینه‌وەیه‌كی به‌هێز بنكه‌یه‌كی له‌شكری ووڵاته‌ یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكای هه‌ژاندووە. ئه‌م ته‌قینه‌وەیه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ شاری موسڵی باكوری عێراق ڕوویداوە و بۆته‌ هۆی كوشتنی24 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له‌ 60 كه‌س.

گروپێكی چه‌كداری په‌یوەندیدار به‌ تۆڕی تیرۆرستی ئه‌لقاعدە له‌ عێراق به‌رپرسێتی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ نیشانداوە. گروپی ئه‌نسار ئه‌لسوننه‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌تی خۆیان به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌و بارەیه‌وە بڵاوكردۆته‌وە و دەلین ئه‌وان ئه‌و هێرشه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌یان ئه‌نجامداوە.

كاربه‌دەستانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دەڵێن هاوەن و موشه‌ك بۆ هۆڵی نانخواردنی ئه‌و بنكه‌ له‌شكرییه‌ هه‌ڵدراوە. دەستبه‌جی ئاشكرا نه‌بووە كه‌وا هه‌موو قوربانیه‌كان سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكین یاخود نا. به‌ڵام له‌ یه‌كێك له‌ ڕاپۆرته‌ هه‌واڵیه‌كاندا باسكراوە له‌وەی كه‌ خه‌ڵكی سیڤیڵ و گاردی نیشتمانی عێراق له‌ نێو قوربانیه‌كاندا بوون.

XS
SM
MD
LG