سه‌رۆك بوش دەڵێت پێویسته پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق به‌رەو پێش بڕوات سه‌رباری به‌ردەوام بوونی توند و تیژی و كێشه‌كانی ڕاهێنانی هێزەكانی ئاسایشی عێراقی. عێراق یه‌كێك بوو له‌و بابه‌تانه‌ی كه له ماوەی كۆنفرانسی كۆتایی ساڵدا، سه‌رۆك باسی لێوە كرد.
سه‌رۆك بوش دەڵێت ئه‌و چاوەڕێی ئه‌وە ناكات هه‌ڵبژاردنه‌كان بێ كێشه به‌ڕێوە بڕوات و هه‌روەها گوتی كه‌س ناتوانێت پێشبینی هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه بكات كه دێنه به‌ردەم ڕێگه‌ی به‌رەو دیموكراسی چوون.
سه‌رۆك دەڵێت: " به‌ڵێ، من دڵنیام له ئاكامه‌كان، دڵنیام له‌وەی تیرۆرستان سه‌ركه‌وتوو نابن و هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوە دەچێت و عێراق دیموكراسی تیادا دەچه‌سپێت به شێوەیه‌ك كه نرخ و به‌هاكان و كه‌لتوری گه‌له‌كه‌ی نیشان دەدات."
سه‌رۆك بوش له ماوەی ئه‌و كۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانیه‌دا جه‌ختیشی كردە سه‌ر ئه‌وەی كه هیوای به پرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست هه‌یه و هه‌لبژاردنه‌كانی مانگی داهاتووی فه‌له‌ستینیه‌كان ته‌نها سه‌رەتای ئه‌و پرۆسه‌یه. سه‌رۆك باسی گه‌لێ بابه‌تی تری تایبه‌ت به په‌یوەندییه‌كانی دەرەوەی ئه‌مه‌ریكای و بوجه‌ی حكومه‌تی فیدرالی نوێی كرد.