دەسه‌ڵاتدارانی عێراقی 50 گومانلێكراویان له هه‌ردوو شاری پیرۆزی كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف دەستگیر كردووە و باوەڕدەكرێت په‌یوەندییان به ته‌قینه‌وە خۆكوژییه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وە هه‌بێت.
كاربه‌دەستانی نه‌خۆشخانه دەڵێن ژمارەی قوربانیه‌كان بۆ 66 كه‌س به‌رز بۆته‌وە و 52 كه‌سیان ته‌نها له شاری نه‌جه‌فو 14 كه‌سی تریشیان له كه‌ربه‌لا گیانیان له دەستداوە. هه‌روەهاش زیاتر له 140 كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وەكانه‌وە بریندار بوون.
ڕێبه‌رانی موسوڵمانه شیعه‌كانیش داوای ئارام بوونه‌وەی بارودۆخه‌كه دەكه‌ن و دەڵێن ئه‌و جۆرە هێرشانه ته‌نها هه‌وڵی ئاشكران بۆ شێواندنی بارودۆخه‌كه و به‌رزبونه‌وەی ڕادەی توند و تیژی تاوەكو ڕێگه له ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی دوای ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام له عێراقدا بگرن كه بڕیارە له 30 مانگی یه‌كی ساڵی داهاتودا به‌ڕێوە بچێت.
ڕێبه‌رانی شیعه داوا له لایه‌نگرانیشیان دەكه‌ن له دژی ئه‌و هێرشانه تۆڵه نه‌سه‌ندنه‌وە و سه‌رنج بخه‌نه سه‌ر هه‌ڵبژاردنه نیشتمانیه‌كان.