سه‌رۆك بوش ده‌لێت ئه‌و وا پێشبینی ده‌كات كه ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌كان له سالی ئاینده بگه‌نه رێكه‌وتنێكی ئاشتی و سه‌رۆك سۆزیدا كه هه‌وڵی تایبه‌تی بدات بۆ ئه‌م مه‌به سته. له وتوێژێكدا له‌گه‌ل رۆژنامه‌ی یه‌دیۆت ئه‌خرۆنۆت، كه ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه له ئیسرائیل بلاوكراوه‌ته‌وه، سه‌رۆك بوش ده‌لێت هه‌موو لایه‌نه پشكداره‌كان له كێشه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ده‌بێت بزانن كه گه‌یشتن به ئاشتی ته‌نیا به قسه نابێت ده‌بێت به‌كرده‌وه بێت. هه‌روه‌ها سه‌رۆك پشتیوانی پلانی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی كرد بۆ كێشانه‌وه‌ی له‌شكری ئیسرائیلی و نیشته‌جێیه جووه‌كان له غه‌زه له سالی دوو هه‌زار و پێنج.