Accessibility links

له نه‌‌جه‌‌ف و كه‌‌ربه‌‌لا زیاتر له چل كه‌‌س كوژران - 2004-12-19


له هێرشێكی خۆكوژیدا له شاری پیرۆزی كه‌‌ربه‌‌لا له عیراق به‌‌لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه دوازده كه‌‌س كوژران و سی كه‌‌سی تر بریندار بوون. ته‌‌قینه‌‌وه‌‌كه له نزیك شوێنی سه‌‌ره‌‌كی راوه‌‌ستانی ئۆتۆ بیس له شاری كه‌‌ربه‌‌لا روویدا. هه‌‌روه‌‌ها ته‌‌قینه‌‌وه‌‌یه‌‌كی به‌‌هێزی تریش له شاری نه‌‌جه‌‌ف و له نزیك مه‌‌زارگه‌‌ی ئیمام عه‌‌لی روویدا. له هێرشه‌‌كه‌‌دا سی كه‌‌س كوژران و شه‌‌ست و پێنج كه‌‌س بریندار بوون. هاوكات، له ناوه‌‌ندی به‌‌غدا خراپكاران سێ كارمه‌‌ندی هه‌‌لبژاردنی عیراقیان كوشت. قوربانیه‌‌كان هێرشیان له‌‌سه‌‌ر كرا له‌‌و كاته‌‌ی به ئۆتۆمبیل به شه‌‌قامی حه‌‌یفا تێپه‌‌ر ده‌‌بوون. له‌‌ لایه‌‌كی تره‌‌وه، خراپكاران ده عیراقیان به بارمته گرتووه و هه‌‌ره‌‌شه‌‌ی كوشتنیان ده‌‌كه‌‌ن ئه‌‌گه‌‌ر ئه‌‌و كۆمپانیا ئه‌‌مریكیه‌‌ی كاری بۆ ده‌كه‌‌ن هه‌‌موو كاره‌‌كانی له عیراق رانه‌گرێت.

XS
SM
MD
LG