كاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا سه‌باره‌ت به داواكانی یه‌كێتیه‌كه به‌ڕێكه‌وتن و گه‌یشتونه‌ته ئه‌وه كه توركیا حكومه‌تی به‌ڕێبه‌ری یۆنانی له قوبرس به‌ڕه‌سمی بناسێ پێش ئه‌وه‌ی به‌ڕه‌سمی ده‌س به ووتوێژه‌كانی ئه‌ندامه‌تی بكه‌ن. ئه‌مڕۆ له بروكسل كاربه‌ده‌ستان كه داوایان كرد نه‌ناسرێن زانیاری ئه‌وتۆیان سه‌باره‌ت به‌م ڕێكه‌وتنه باس نه‌كرد دوای ئه‌وه ووتوێژێكی له نێوان توركیا و گروپی 25 ئه‌ندام، واتا یه‌كه‌تی ئه‌وروپا، له ئارادا بووه.