یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕادەگه‌یه‌نێت كه‌وا پلانی داناوە بۆ ئه‌وەی له مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتودا ووتوێژەكانیان له گه‌ڵ توركیادا دەست پێ‌بكه‌نه‌وە، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی توركیا له پێشدا باوەڕ به حكومه‌تی به ڕێبه‌راتی یۆنان له قوبروس بهێنێت.
25 ڕێبه‌ری ووڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا و له ماوەی لوتكه‌یه‌كی دوو ڕۆژی بروكسڵ دا ئه‌م بڕیارەیان دا.
رەجه‌ب ته‌یب ئۆردوگانی سه‌رۆك وەزیری توركیاش تاوەكو ئێستا نه‌یگوتووە به‌و پێشنیارە ڕازی دەبیت یان نا. به‌ڕێز ئۆردوگان به په‌یامنێرانی گوت ووت‌وێژی زیاتر بۆ ڕۆژی هه‌ینی دانراوە و هیوا دەخوازێت ئاكامێكی باشی هه‌بێت.
به‌ڕێز ئۆردوگان له درێژەی قسه‌كانیدا گوتی ئه‌و داوای دەستپێكردنی خێرای ووتوێژەكانی تایبه‌ت به بوون ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپای كردووە به بێ ئه‌وەی هیج جۆرە مه‌رجێك دابنێت.
وەزیری دەرەوەی توركیاش عه‌بدوڵڵا گول پێشتریش ئه‌گه‌ری باوەڕپێكردن به حكومه‌تی یۆنانی قوبروسی به دوور زانیوە كه له مانگی پێنجی ڕابوردودا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپادا یه‌كیان گرت و بوو به ئه‌ندام تیایدا.
جێی باسه، قوبرس له نێوان هه‌ردوو ووڵاتی ناوبراودا دابه‌ش كراوە، به‌شی باشوری له‌ژێر دەسه‌ڵاتی یۆناندایه و به‌شی باكوری له‌ژێر دەسه‌ڵاتی توركیادایه.