پۆلیس له ئه‌ندۆنیزیا ده‌ڵێ 9 بۆمبیان له سه‌ر ئۆتوبوسێك له مه‌ڵبه‌ندی ڕۆژئاوای ووڵات دۆزیونه‌ته‌وه. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی پۆلیسی سه‌رانسه‌ری ووڵات دێت و گوتی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌كان دۆزرانه‌وه كه له نێو چه‌ندین تیوب دانرابونه‌وه. له‌م په‌یوه‌ندییه 15 كه‌سیش ده‌زگیركراون. پێشتری ئه‌م حه‌وتووه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوستورالیا گوتی زانیاری باوه‌ر پێكراوی نوێ پێ گه‌یشتووه به تایبه‌تی كه هوتێلی هیلتۆن له ئه‌ندۆنیزیا ڕه‌نگه بكه‌وێته به‌ر هێڕشی تیرۆریستان.