Accessibility links

یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ لوتكه‌یه‌كی دوو ڕۆژی له‌ بروكسڵ دەست پێدەكات  - 2004-12-16


یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ لوتكه‌یه‌كی دوو ڕۆژی له‌ بروكسڵ دەست پێدەكات و تیایدا ڕێبه‌رانی 25 ووڵاتی سه‌ر به‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا باس له‌ ئه‌ندامێتی توركیا له‌ ناو یه‌كێتیه‌كه‌یان دەكه‌ن.

په‌رله‌مانی ئه‌وروپی له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا گوتویانه‌ دەبێت ئه‌و ووتوێژانه‌ بێ دواخستن دەست پێبكات.

ژمارەیه‌ك له‌ ووڵاتانی ئه‌وروپی ناڕازی بوونی خۆیان نیشاندا به‌رامبه‌ر به‌ دانی مافی ئه‌ندامێتی به‌ توركیا به‌هۆی ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی له‌ مافی مرۆڤی كردووە و دوو دڵی له‌ باوەڕپێكردن به‌ حكومه‌تێكی به‌ ڕێبه‌رایه‌تی قوبروسیه‌ یۆنانیه‌كان له‌ دورگه‌ی قوبروسدا.

سه‌رۆك وەزیری توركیا رەجه‌ب ته‌یب ئۆردوگان گوتویه‌تی ووڵاته‌كه‌ی هه‌موو مه‌رجه‌كانی بوون به‌ ئه‌ندامی به‌جێ هێناوە و هه‌ڕەشه‌ی ئه‌وەی كردووە كه‌ په‌یوەندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپادا ڕابگرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌رجی زیاتر له‌سه‌ڕ توركیا دابنێن.

XS
SM
MD
LG