سه‌رۆكی پۆلیسی یۆنان دەڵێت ئه‌و دوو چه‌كدارە ئهلبانیهی كه ههڕەشهی ته‌قاندنه‌وەی ئه‌و پاسهیان كردبوو كه فڕاندبوویان، هیچ جۆرە كه‌رەسته‌یه‌كی تهقینهوەیان پێ نه‌بووە.
ئه‌و دوو چه‌كدارە پاش 18 كاتژمێر له ڕووداوی فڕاندنهكه، هه‌ر شه‌ش كه‌سه بارمته گیراوەكهی تریان ئازاد كرد و له زوویه‌كی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌دا خۆیان ته‌سلیم كردەوه.
سه‌رۆكی پۆلیس جۆرجیس ئهنجهلاكۆس گوتویه‌تی ئه‌و دوو پیاوە چه‌كیان پێ بووە، به‌ڵام زەرفهكانی دەستیان به‌تاڵ بوو كه دەیانگووت كه‌رەسته‌ی ته‌قینه‌وەی تیادایه.
هه‌ردوو چه‌كدار داوای ملیۆنێك دۆلاریان كرد بوو، هه‌روەها شۆفێرێك كه بهرە و ئه‌لبانیان به‌رێت و ته‌نانه‌ت دا‌واشیان كردبوو به فڕۆكه ببرێن بۆ ڕووسیا.
ئه‌و دوو چه‌كدارە له سه‌ر شاڕێی نێوان ئه‌سینا و ماراسۆن له زوویه‌كی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا فڕێندرا. له پاشدا حهڤدە سواربویان ئازاد كرد، له كاتێكدا كه شۆفێرەكه و دوو سواربوی تر خۆیان دەرباز كردبوو.