قسه‌كه‌ری له‌شكری پۆڵۆنی دەڵێت له ئه‌نجام كه‌وتنه خوارەوەی هه‌لیكۆپته‌رێك له عێراق، سێ سه‌ربازی پۆڵۆنی كوژراوە.
قسه‌كه‌ری له‌شكری گوتویه‌تی هه‌ر له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا شه‌ش سه‌رباز له ئه‌نجام ڕووداوێكی نزیك شاری كه‌ربه‌لا بریندار بوو كاتێك كه هه‌لیكۆپته‌رەكه‌یان به‌هۆی بارودۆخێكی ته‌نگه‌تاویه‌وە نیشتۆته‌وە. تا ئێستاش هۆكاری ئه‌و ڕووداوە نه‌زانراوە.
پۆڵۆنیا پشتگیری له شه‌ڕی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكای له عێراقدا كردوو ەو تاوەكو ئێستا گیانی نزیكه‌ێ 16 سه‌رباز و 20 كه‌سی سیڤیڵی له دەستداوە.
له هه‌مان كاتدا، وەزیری دادی ئه‌مه‌ریكی جۆن ئاشكرۆفت دەستخۆشكه‌ری له پۆڵه‌ندا كرد بۆ یارمه‌تیدانی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی دژ به تیرۆرزم و نه‌هێشتنی بازرگانی مرۆڤ و به‌نگ و موخه‌دەرات.
به‌ڕێز ئاشكرۆفت له ماوەی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ چه‌ند ووڵاتێكی ئه‌وروپی و پاش گه‌یشتنی بۆ وارشۆ ئه‌م تێبینیانه‌یداوە.