Accessibility links

له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له‌ ئه‌فغانستان دەڵێن دوای پشكنینی ناوەندی زیندانه‌كان، هیچ جۆرە نیشانه‌یه‌كی دەستدرێژیكردن و سه‌رپێچی كردنیان به‌دی نه‌كردووە كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ندكراوەكان ئه‌نجام درابێت - 2004-12-15


قسه‌كه‌ری هێزەكانی ووڵاته‌ یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا له‌‌ ئه‌فغانستان مارك ماك كان له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له‌ ئه‌فغانستان دەڵێن دوای پشكنینی ناوەندی زیندانه‌كان، هیچ جۆرە نیشانه‌یه‌كی دەستدرێژیكردن و سه‌رپێچی كردنیان به‌دی نه‌كردووە كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ندكراوەكان ئه‌نجام درابێت. ئه‌م پشكنینه‌ش دوا به‌ دوای ڕاپۆرتێكی گروپێكی مافی مرۆڤ هات كه‌ گوتویانه‌ به شێوەیه‌كی نابه‌جێ ڕەفتار له‌گه‌ڵ زیندانیه‌كانی ئه‌فغانستاندا كراوە. به‌ڕێز مارك ماك كان دەڵێت " ئه‌و پشكنینه‌ پیشانیدا كه‌وا نیشانه‌ی ڕوودانی دەستدرێژیكردن یاخود ڕێگه‌دانی فه‌رماندە له‌شكرییه‌كان بۆ ڕەفتاركردن به‌ شێوەیه‌كی خراپ له‌گه‌ڵ به‌ندكراوەكاندا نیه‌."هه‌روەها گوتیشی ئه‌و دەسته‌ی پشكنینه‌ له‌ مانگی پێنجی ڕابوردودا پێكه‌وە نراوە و له‌ لایه‌ن كۆماندەری له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له‌ ئه‌فغانستان...ژەنه‌ڕاڵ دەیڤد بارنۆ فه‌رماندەیی كراوە، ته‌نها چاودێری بارودۆخی ئێستای زیندانه‌كانیان كردووە و پشكنینه‌كه‌یان لێكۆڵینه‌وە نه‌بووە دەربارەی ڕووداوەكانی كه‌ له‌ ڕابوردودا ڕوویانداوە. به‌ڕێز ماك كان دەڵێت ئێمه‌ ناتوانین ته‌ماشای ڕابوردوو بكه‌ین و بیگۆڕین،

به‌ڵام ته‌نها دەتوانین له‌ بارودۆخی ئێستا و داهاتووی زیندانه‌كان دڵنیا بین تاوەكو ئه‌م جۆرە كارانه‌ ڕوونه‌داته‌وە. جێی باسه‌، به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی له‌ لایه‌ن له‌شكری ئه‌مه‌ریكیه‌وە دەستگیر كراون، باوەڕدەكرێت یارمه‌تی یاخیبوانی حكومه‌ت بدەن. هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ش كه‌ پێشتر له‌و زیندانانه‌دا بوون دەڵێن ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ دراون و دەستدرێژییان كراوەته‌ سه‌ر.

XS
SM
MD
LG